هه‌ولێر.. گه‌نجێك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

1628 جار خوێندراوەتەوە کات10:20 بەروار12-06-2019
هه‌ولێر.. گه‌نجێك به‌ ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

راچڵه‌كین - لوقمان حەمەد مەڕان

گه‌نجێكی دانیشتووی شاری‌ هه‌ولێر، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ كاركردندا ته‌زووی كاره‌با لێی ده‌دات و دوای‌ مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و گه‌نجه‌ی گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌، ناوی‌ رێنوار عه‌بدواحیده‌ و دانیشتووی ئه‌ردوگای‌ پیرزینی شاری‌ هه‌ولێره‌، رۆژی 9ی‌ حوزه‌یران له‌كاتی كاركردندا ته‌زووی كاره‌با لێیده‌دات و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت.

دوای‌ دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ژێر چاودێری‌ وردی پزیشكی، ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.