كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكێكی قه‌ڵه‌و و گه‌لێكی لاواز

644 جار خوێندراوەتەوە کات10:52 بەروار12-06-2019
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكێكی قه‌ڵه‌و و گه‌لێكی لاواز

راچڵه‌كین

كیم جۆنگ ئون، كوڕه‌ گه‌نجێكی سه‌رشێت و لاسار و توڕه‌، پیاوێك كه‌ كه‌س سه‌ر له‌ ڕه‌فتار و قسه‌كانی ده‌رناكات.  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسووكه‌وت و بیركردنه‌وه‌كانی قابیلی پێشبینی نین و له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا ده‌شێ كارێك بكات كه‌ هیچ كه‌س نه‌یكردبێت.

كیم، بڕیاری سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ده‌دات و سزای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ش به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا ده‌سه‌پێنێت. پیاوێك كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ خۆی قه‌ڵه‌و ده‌كات و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژیش میلله‌ته‌كه‌ی له‌ڕ و لاواز و برسی، هه‌موو گه‌لی كۆریای باكوور به‌پێی ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان برسین و له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری و نه‌داری ده‌ژین.

كیم جۆنگ ئون هیوایه‌تی شه‌رابی ماره‌

ده‌وترێت كه‌ سه‌رۆكی كۆریای باكوور زۆری حه‌زی‌ له‌ شه‌رابه‌ به‌تایبه‌تی شه‌رابی مار، ده‌وترێت له‌و وڵاته‌دا له‌ ماری كوبرا شه‌راب دروستده‌كرێت و كیم جۆنگ ئون زۆری ئه‌و شه‌رابه‌ پێخۆشه‌ و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌وترێت كه‌ ئه‌و شه‌رابه‌ بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی هێزی جه‌سته‌ زۆر باشه‌. 

په‌نیری سویسرایی 

باشترین خۆراكێك كه‌ كیم حه‌زی لێیه‌تی په‌نیری سویسریه‌، ده‌وترێت جاری واهه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی په‌نیر خواردووه‌ كه‌ تووشی كێشه‌ی كردووه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كه‌وتووه‌. په‌نیری سویسری له‌ شیری مانگا به‌رهه‌م دێت و دوو جۆری هه‌یه‌، پڕ چه‌وری و كه‌م چه‌وری كه‌ كیم جۆنگ زیاتر پڕ چه‌ورییه‌كه‌ی ده‌خوات.

نتيجة بحث الصور عن كيم جونغ اون

كیم هیوایه‌تی خواردنه‌وه‌یه‌

كیم جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ زۆر نه‌وسن و حه‌زی زۆر له‌ خواردنه‌، هاوكات شێت و شه‌یدای خواردنه‌وه‌ و زیاتریش شامپاین ده‌خواته‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئێم ئێس ئێن، كیم جۆنگ ساڵانه‌ نزیكه‌ی 30 ملیۆن دۆلار ته‌نها بۆ ماده‌ كحولییه‌ خۆش و گرانبه‌هاكان ته‌رخان ده‌كات. 

قاوه‌ 

كیم ساڵانه‌ بڕی 950 هه‌زار دۆلار ته‌نها ده‌دات به‌ قاوه‌ی به‌رازیلی.

فوجی مۆتۆ چێشتلێنه‌ری تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كیم جۆنگ ده‌ڵێت: كیم زۆر حه‌زی له‌ خواردنێكی ژاپۆنییه‌ به‌ ناوی "ستیك كوبی".

ئه‌و خواردنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆشترین خواردنه‌كانی وڵاتی ژاپۆن كه‌ خواردنێكی گرانبه‌هایه‌ و ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌یخۆن. ئه‌و چێشتلێنه‌ره‌ ده‌ڵێت كیم زۆری حه‌ز له‌ گۆشته‌ و هه‌موو جۆره‌ گۆشتێك ده‌خوات، به‌ تایبه‌تی گۆشتی به‌راز.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئارلانۆ فۆرلانیش یه‌كه‌مین چێشتلێنه‌ری ئیتاڵی داده‌نرێت، كه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كیم جونگ ئونه‌وه‌ له‌ساڵی 1997 وه‌ دامه‌زراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خواردنیان بۆ دروستبكات، ده‌ڵێت هه‌م كیم و هه‌م باوكی كاتێك كه‌ پیتزایان ده‌خوارد ده‌بوایه‌ پیتزاكه‌ به‌ گۆشت داپۆشرایه‌ و ده‌ڵێت، باوك و كور شێتانه‌ هۆگری گۆشت بوون. 

نتيجة بحث الصور عن كيم جونغ اون

جگه‌ره‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌ك 

كیم باشترین جگه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسی ده‌كێشێت و یه‌كێك له‌ مه‌ترسییه‌كانی جگه‌ره‌ كێشانه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر جار له‌ ته‌نیشت موشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشێت، كه‌ به‌ڕای شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌وه‌ جێی مه‌ترسییه‌، به‌ڵام كه‌س ناوێرێت پێی بڵێت كه‌ جگه‌ره‌كێشانه‌ له‌وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كان مه‌ترسیداره‌. 

سزاكانی كیم جۆنگ ئون زۆر سه‌یرن كه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌چه‌ند سزایه‌كی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بڕیاری كوشتن و له‌سێداره‌دانی بۆ كه‌سێك ده‌ركرد زۆربه‌ی كات له‌به‌ر چاوی كه‌سوكار و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌به‌رپرسان و خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌نجام ده‌درێت.

مێردی پووره‌كه‌ی و 5 گه‌وره‌ به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ ڕووت و قوتی خستۆته‌ ناو قه‌فه‌زێكی گه‌وره‌ و ده‌رخواردی 120 سه‌گی داون. ئه‌وان به‌ تۆمه‌تی خیانه‌تكرد له‌ نیشتمان سزا دراون. بڕیاری ده‌ركردبوو كه‌ پووری ژه‌هرخوارد بكرێت و هاوكات مێردی پوورێكی تری خۆی كوشتووه‌ به‌ تاوانی خیانه‌ت.

نتيجة بحث الصور عن كيم جونغ اون

هه‌روه‌ها ئه‌ندازیارێكی كوشتووه‌ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دیزاینه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بووه‌. كیم خۆی و ژنه‌كه‌ی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ نوێیه‌كه‌ی پایته‌خت ده‌كه‌ن و له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ دیزاینی به‌شێكی بچووكی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌دڵ نابێ و پێشنیار ده‌كات كه‌ بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌ پێی ده‌ڵێت گه‌وره‌م ئه‌و ناكرێ و نابێت چونكه‌ دیزاینه‌كه‌ تێكده‌دات، ده‌ستبه‌جێ بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌ندازیاره‌كه‌ ده‌رده‌كات و ده‌یكوژێت. 

هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی كوشتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوێشكی داوه‌، ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌یه‌كێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌، وه‌زیر باوێشكی داوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ بڕیاری كوشتنی بۆ ده‌رده‌كات.

هه‌روه‌ها كیم خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌فیلمێكدا ڕۆڵی گێڕابوو، به‌بڕیاری سه‌رۆكی كۆریا، هون سونگ كه‌ خۆشه‌ویستی خۆی بووه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ 10 هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ له‌به‌رچاوی كه‌سوكاریان له‌سێداره‌ ده‌درێن. یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپا كه‌ خواردنی پێویستی به‌ سه‌ربازه‌كان نه‌دابوو به‌ بڕیاری كیم جۆنگ ئون گولـله‌باران كراوه‌. 

له‌ كۆریای باكوری نابێت هیچ منداڵێك به‌ ناوی كیم و به‌ناوی باوك و باپیری كیم بكرێت و قه‌ده‌غه‌یه‌. كیم بڕیاریداوه‌ كه‌ ڕۆژی له‌دایكبوونی خۆی له‌وڵاتدا بكات به‌ پشووی فه‌رمی. هه‌روه‌ها بڕیارییداوه‌ كه‌ تابلۆیه‌كی 560 مه‌تری دروست بكرێت و ئه‌م دروشمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنووسرێت" بژی ژه‌نه‌ڕاڵ كیم جۆنگ ئون خۆری دره‌وشاوه‌ی كۆریای باكوور". كه‌س بۆی نییه‌ درامای بیانی ببینێت و هه‌ركه‌س سه‌یری درامای بیانی بكات له‌سێداره‌ ده‌درێت و له‌م دوایانه‌دا 50 كه‌س كه‌ سه‌یری درامای بیانیان كردبوو له‌سێداره‌ دراون.

نتيجة بحث الصور عن كيم جونغ اون

به‌گوێره‌ی‌ یاساكانی‌ كۆریای‌ باكور، كه‌س بۆی نییه‌ ته‌له‌فۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ ته‌له‌فۆنی بۆ بكرێت، هه‌ركه‌س سه‌رپێچی بكات به‌بڕیاری سه‌رۆك له‌سێداره‌ ده‌درێت. كیم جۆنگ ئون ده‌ڵێت كیم جۆنگ ناو كه‌ برا گه‌وره‌یه‌تی زۆر ژنانی یه‌.

كیم جۆنگ ئون زۆر له‌ گوێزان ده‌ترسێت و ناوێرێت بۆ لابردنی موو گوێزان به‌كار بهێنێت. زۆر حه‌زی له‌ پێڵاوه‌ به‌ تایبه‌تی كاله‌. 

كیم جۆنگ ئون ساڵی 1984 له‌دایكبووه‌، له‌ سویسرا خوێندنی ته‌واوكردووه‌ ساڵی 2011 كه‌ باوكی مردووه‌ بووه‌ به‌ سه‌رۆكی كۆریای‌ باكور و له‌ ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا و بوو به‌ گه‌نجترین سه‌رۆك له‌ جیهاندا. ته‌واوی پۆسته‌ گرنگه‌كانی كۆریای باكوور له‌ ده‌ستی ئه‌ودایه‌.