ئه‌ردۆغان پێچه‌وانه‌ی‌ خواسته‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاریدا

214 جار خوێندراوەتەوە کات11:11 بەروار12-06-2019
ئه‌ردۆغان پێچه‌وانه‌ی‌ خواسته‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاریدا

راچڵه‌كین

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا رایگه‌یاند، كۆتایی مانگی داهاتوو سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی ئاسمانی له‌ روسیا وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش دوای‌ هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا دێت كه‌ داوا ده‌كات توركیا ده‌ستبه‌رداری‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ روسیه‌ بێت.

به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ری‌ RT روسی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ توركیا رایگه‌یاندووه‌ كۆتایی مانگی ته‌مموز سیسته‌می ئێس 400 له‌ روسیا وه‌رده‌گرن.

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ هیواخوازه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی دورخستنه‌وه‌ی توركیا له‌ پرۆگرامی‌ ئێف 35ی‌ ئه‌مریكی بدۆزینه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ كڕینی سیسته‌می ئێس 400ه‌وه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سه‌ره‌تایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌مریكا له‌ نامه‌یه‌كدا داوای له‌ هاوتا توركیه‌كه‌ی كرد كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی رابگرن.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی‌ توركیا، ئه‌مریكا 42 فڕِۆكه‌وانی‌ توركیای ده‌ركرد كه‌ به‌مه‌به‌ستی مه‌شقكردن له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف 35 له‌و وڵاته‌ بوون.