كەنداوی عوممان؛ دوو كەشتی ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە

236 جار خوێندراوەتەوە کات09:40 بەروار13-06-2019
كەنداوی عوممان؛ دوو كەشتی ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە

راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو كەشتی زەبەلاحی نەوت لەكەنداوی عوممان ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە.

تائێستا سەرچاوی هێرەشەكان دیار نین و یەكێك لە كەشتییەكانیش نزیكە لە نقومبوون.

هێرشی سەر ئەو دوو كەشتییە بارهەڵگرەی نەوت ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دروستكرد بەجۆرێك نرخی بەرمێلێك نەوتی برێنت بۆ 62 دۆلارو 7 سەنت بەرزبوەوە بە زیادەی 3.37%.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس گەیشتووەتە 52 دۆلارو 66 سەنت بەزیادەی 2.97%