هەپەگە: ٢٤ سەربازی توركیا لە خواكورك و سەرحەد لەلایەن گەریلاوە كوژران

279 جار خوێندراوەتەوە کات09:55 بەروار13-06-2019
هەپەگە: ٢٤ سەربازی توركیا لە خواكورك و سەرحەد لەلایەن گەریلاوە كوژران

راچڵەكین-

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكانیان لە ئامەد، خواكورك و سەرحەد گورزی "تووندیان" لە سوپای توركیا وەشاندووەو بەهۆیەوە لانی كەم 24 سەرباز كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی چالاكی گەریلا لە ئامەد، خواكورك و سەرحەد راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە. تیایدا هاتووە:" هێزەكانمان لە خواكورك و نیوەڕۆی ١١ی حوزەیرانی 2019 لە دۆڵی ئەرمووش یەكینەیەكی ئۆپەراسیۆنیان خستە ژێر چاودێرییەوەو ١٥ لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بردووەو لەئاكامدا ٤ سەرباز كوژران و سەربازێكیش بریندار بوو. سوپای تورك دوای چالاكییەكە بە كۆپتەری هێرشبەر و ئۆبوس و هاوەن هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكە هێزەكانمان كە ئەم چالاكییەیان كردووە، بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنكەكانی خۆیان." وەك ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردووەتەوە.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" هێزەكانمان لەسەر ڕێگەی بازید و ئیدر ڕۆژی ١١ی حوزەیران، لە پانزێرێك و كامیۆنێكیان داوە كە ٣٠ سەربازی تێدابووە لەم چالاكییەدا ٢٠ سەرباز كوژران و ١٥ سەربازیش بریندار بوون."

ئاماژەبەوەشكراوە:" ڕێكەوتی ١٢ی نیسان كاژێر ٧ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەی خنێرە-ی خواكورك-ی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان كردووە. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێك بە هێزەكانمان نەگەیشتووە."