دهۆك؛ پۆلیس ووردەكاری تەقەكردن لە خوێندكارێك ئاشكرا دەكات

162 جار خوێندراوەتەوە کات02:37 بەروار13-06-2019
دهۆك؛ پۆلیس ووردەكاری تەقەكردن لە خوێندكارێك ئاشكرا دەكات

راچڵەكین-

پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت ئەوانەی لەبەردەم خوێندنگایەكی شارەكە تەقەیان لەخوێندكارێكی 12ی ئامادەیی كرد، ناسراون و پێدەچێت پێشمەرگەبن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019 لەبەردەم خوێندنگەی مێردین لە گەڕەكی بەروشكێ لە سەنتەری شاری دهۆك، تەقە لە خوێندكارێكی پۆلی 12ـی ئامادەیی كرا، لە ئەنجامدا خوێندكارەكە برینداربوو.

موقەدەم هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك راگەیاندووە:" رووداوەكە بەهۆی كێشەی دوژمندارییەوە بووەو ئەوانەی تەقەیان كردوە دوژمنی خوێندكارەكە بوون و بەهۆی تەقەكانیشەوە خوێندكارەكە بەسوكی بریندار بووەو ژیانی لەمەترسیدا نیە". 
وتیشی:" تەقەكەرەكان لای هێزی پۆلیس ناسراون و لەوانەیە پێشمەرگەش بن، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراون." وەك پیوكەی میدیا بڵاویكردووەتەوە.