میدیای فەرمی گۆڕان: هەفتەی داهاتوو مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات

162 جار خوێندراوەتەوە کات02:57 بەروار13-06-2019
میدیای فەرمی گۆڕان: هەفتەی داهاتوو مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات

راچڵەكین-

سەرۆكی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە. وەك میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردووەتەوە.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرایكردووە:" هەفتەی داهاتوو مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانی سلێمانی دەكات و بەجیا لەگەڵ هەریەك لە یەكێتی و گۆڕان كۆدەبێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی:" مەسرور بارزانی، لە سەردانەكەیدا داوا لەو دوو لایەنە دەكات ناوی كاندیدەكانیان پێشكەش بكەن بۆ ئەو پۆستانەی لە حكومەت بەرییان دەكەوێت."

بەگوێرەی زانیارییەكان، مەسرور بارزانی، دەیەوێت تاوەكو 25 ئەم مانگە پێكهاتەی كابینەكەی تەواو بكات و پێشكەشی پەرلەمانی بكات، تاوەكو پەرلەمان متمانەیان پێبەخشێت.