زیندانی دەكرێت.. چی كردووە؟

364 جار خوێندراوەتەوە کات06:57 بەروار15-06-2019
زیندانی دەكرێت.. چی كردووە؟

ڕاچڵەكین-

دادگای میسر بڕیاری زیندانی كردنی بۆ هونەرمەندی ناوداری میسری "فاروق فیشاوی" دەركرد چونكە قەرزاری دەوڵەتە .

لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی ئەم هونەرمەندەە ناودارە خاوەنی 3 ملیۆن و 88 هەزار جونەی میسریە بەڵام لە ئێستادا بڕێكی زۆر لە پارە قەرزاری حكومەتە و پێشتر 380 هەزار جونەی فەرزار بووە و بڕێك لەو پارەیەی داوەتەوە و ئێستا 160 هەزار جونەی میسری قەرزارە.



شایەنی باسە ئەم هونەرمەندە ناودارە ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەریدا كار دەكات و ماوەیەك بەر لەئێستا و لە میهرەجانی جونەی سینەمای نێودەوڵەتی ئاشكرای كرد توشی شێرپەنجە بووە بەڵام ئەو وەك پەتایەكی زستانە تەماشای دەكات و بەرەنگاری دەبێتەوە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڕێكانی پشتگیری خۆیان بۆ دربڕی و هەوادارەكانی هیوای چاكبونەوەیانن بۆ خواست.