بەوێنە.. كاردانەوەی هونەرمەندان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری

1581 جار خوێندراوەتەوە کات10:26 بەروار16-06-2019
بەوێنە.. كاردانەوەی هونەرمەندان بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری

ڕاچڵەكین-

دوای ئەوەی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، گۆرانیبێژی دیاری كورد ئیسماعیل سابوری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد، هونەرمەندان و كەسایەتیە ناسراوەكانی ناو هونەری كوردی لەڕێی پۆستی جیاوازەوە لە هەژمارە تایبەتیەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان خەمباری خۆیان دەربڕی.

سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی شار بە راچڵەكین-ی رایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16 ی حوزەیرانی 2019 هونه‌رمه‌ندی  كورد ئیسماعیل سابوری، توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوه‌ و خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپی ته‌ندروستییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
 
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به‌ ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 له‌ شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌.

 ساڵی 1979 كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی له‌ تاران ته‌واو كردووه‌، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ئێران بووه‌ 105 گۆرانی تۆمار كردووه‌ و ئه‌لبوومێكی به‌ناوی سه‌فه‌رنامه‌ی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. پاشان له‌ باشووری كوردستان ئه‌لبوومی بیره‌وه‌ری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.سابواری ماوه‌ی‌ 16 ساڵه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار  بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

- هونەرمەند حەمید عوسمان لەڕێی پۆستێكەوە خەمباری خۆی بۆ كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە دەربڕیوە.

--توانا حەمە نوسەر و ڕەخنەگری هونەری لەڕێی بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ئەم هونەرمەندە بەتوانایە نوسیویەتی"بەداخەوە بۆ كۆچی دوای هونەرمەند ئیسماعیل سابوری"

 

خانمە هونەرمەند تارا ڕەسوڵ وێنەیەكی خۆی و هونەرمەند ئیسماعیل سابووری بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی" زۆر بەداخەوەم بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی هونەرمەندم مامۆستا ئیسماعیل سابووری هیوا دارم خوای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات"

- هونەرمەند سامان عومەر بۆ كۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە بەداخە.

 

خانمە گۆرانیبێژ لۆكە بۆكۆچی دوای ئەم هونەرمەندە نوسیویەتی"بە بێ نازی!بەڵام بەپێوە ماڵئاواییت لێمان کرد ڕەوانت شاد بولبولی ئارامبەخش"