بەوێنە.. هەیفا لە نەخۆشخانەیە

819 جار خوێندراوەتەوە کات11:35 بەروار18-06-2019
بەوێنە.. هەیفا لە نەخۆشخانەیە

ڕاچڵەكین-

خانمە هونەرمەندی لوبنانی "هەیفا وەهبی" لەڕێی ستۆری هەژمارە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوكردەوە.

هەیفا لەسەر وێنەكەی نوسیویەتی" بیرتان دەكەم" و بە بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیەی مشتومڕێكی زۆری لەناو هەوادارەكانی دروستكرد.

پێدەچێت بەم نزیكانە و دوای چاكبوونەوەی بە تەواوەتی بگەڕێتەوە ماڵی خۆی و بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشیەك كە تا ئێستا ئاشكرای نەكردووە ماوەی یەك مانگە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت و پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو توشی شێرپەنجە بوبێت بەڵام بەڕێوبەری كارەكانی بەتەواوەتی ئەم بابەتەی ڕەت كردۆتەوە.