بەیڵ بڕیاری کۆتایی بە ریاڵ مەدرید وتووە

255 جار خوێندراوەتەوە کات11:40 بەروار18-06-2019
بەیڵ بڕیاری کۆتایی بە ریاڵ مەدرید وتووە


رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کەوا گارێس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی ریاڵ مەدرید داهاتووی خۆی یەکلایی کردۆتەوەو هەموو شتێکی بە یانەکەی راگەیاندووە.

بەپێی هەواڵێکی مارکا، بەیڵ بە یاریزانانی هاوڕێی و دەستەی کارگێڕی وتووە مانەوەی هەڵبژاردووەو وەرزی داهاتووش بەردەوام دەبێت بەڕێژەیەکی زۆر.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند هەفتەیەک بوو بە گرنگییەوە باس لە داهاتووی بەیڵ دەکرا و دەوترا ئەو یاریزانە نزیکە لە خولەکانی ئینگلتەرا و ئەڵمانیاوە بەڵام بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە هیچ یانەیەک نەیتوانیوە یەکلایی بکاتەوە.

هەربۆیە بەپێی سەرچاوەکان ئەگەری زۆرە بەیڵ و ریاڵ مەدرید رێککەوتبن و جارێکی دیکە و لە وەرزی نوێ لەژێر سەرپەرشتی زیدان یاریی بکاتەوە.