بۆریس جۆنسن: بەریتانیا رووبەروی كارەساتێكی گەورە دەبێتەوە

475 جار خوێندراوەتەوە کات02:47 بەروار19-06-2019
بۆریس جۆنسن: بەریتانیا رووبەروی كارەساتێكی گەورە دەبێتەوە

راچڵەكین 

بۆریس جۆنسن كاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: ئەگەر لە 31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا نەكشێتەوە، بە قورسی باجەكەی دەدات

جۆنسن لەمیانی بەشداریكردنی لە دیبەیتێكی تەلەفزیۆنیدا كە لەنێوان چوار كاندیدی پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر لە 31ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا نەكشێتەوە، بە قورسی باجەكەی دەدات.
وتیشی،  پێویستە لە 31ی تشرینی یەكەمدا لە یەكێتیەكە بچینە دەرەوە ئەگەر ئەو كارە ئەنجامنەدەین روبەڕوی كارەساتێكی گەورە دەبینەوە و حكومەت بە شێوەیەكی زۆر خراپ متمانەی سیاسی خۆی لای هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەدەستدەدات.

بۆریس جۆنسن پاڵێوراوی پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە یەكەمین و دووەمین خولی دەنگدان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بۆ ئەو وڵاتە بە زۆرینەی دەنگ براوەبووە.