كوێستان محه‌مه‌د: چەندین جار لەئاستی باڵا یەكێتی داوای كۆبونەوەی لەگۆڕانكردووە بەڵام ئێمە رەتمانكردووەتەوە

195 جار خوێندراوەتەوە کات03:18 بەروار19-06-2019
كوێستان محه‌مه‌د: چەندین جار لەئاستی باڵا یەكێتی داوای كۆبونەوەی لەگۆڕانكردووە بەڵام ئێمە رەتمانكردووەتەوە

راچڵەكین

ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێـت، تائێستاچه‌ندین جار له‌ ئاستی باڵا یه‌كێتی داوای كردووه‌ سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات و له‌گه‌ڵی كۆببێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ "ڕه‌فزمان" كردوون و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵییان دابنیشین.  دەشڵێت، بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چه‌ند مه‌رجێكمان هه‌یه‌.

كوێستا محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەنگی ئەمریكای وتوە دوای ڕوداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌ "میلیشیاكانی" لایه‌نێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر گرده‌كه‌ و پاسه‌وانێكییان" شه‌هید" كرد گۆڕان مه‌رجی تری ده‌بێت ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌وانه‌كه‌یان "شه‌هید"كرد.

وتیشی، بڵێم ئه‌و "میلیشیایانه‌" هی یه‌كێتیه‌ به‌ڵام پێش ئه‌و ڕووداوه‌ یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌گۆڕان كرد كه‌ ئه‌مه‌ له‌ڕووی یاسایی و لۆژیكه‌وه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وه‌ی بڵێین یه‌كێتی بووه‌ به‌ڵام ناتوانم به‌دڵنیایی وابڵێم.

لەبارەی بنه‌مای دیاریكردنی كاندیده‌كانیان، كوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێت" جگه‌ له‌ بڕوانامه‌ و پڕۆفیشناڵی، "جدیه‌ت" و دڵسۆزی بۆ ئه‌و پره‌نسیبانه‌ی كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوای پێیه‌تی، كه‌سێك نه‌بێت "خۆفرۆش بێت" دواتر بۆ "ئیمتیازی بچوك "و هه‌ندێك شتی تر "خۆی بفرۆشێت، ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌چن ئه‌و پۆستانه‌ وه‌رده‌گرن نه‌ك خه‌ڵكی پۆست په‌رست بن چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆست و پاره‌ بچێته‌ ئه‌و پۆستانه‌ دواتر ئاسانتر ده‌كڕدرێن"

لەبارەی سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی رایگەیاند،" ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ ڕاده‌ستكردنی ناوی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ كاندیدی ڕاسپێراو بۆ پێكهنانی حكومه‌ت، ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌ نوسینه‌وه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وا پێشنیار كراوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی یا شه‌ش كه‌سی دروست بكرێت له‌ گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی، كارنامه‌كه‌ بریتی بێت له‌به‌رنامه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنییان به‌خه‌ڵك داوه‌ تێیدا ڕه‌نگبداته‌وه‌ و له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌ ئاماده‌ بكرێت."

ڕاشیگه‌یاند" پێییان وتوین ده‌بێت تا پێش 7/1 سیڤی كاندیده‌كانتان پێشكه‌ش بكه‌ن."

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی ئاماژەی بەوەشكردووە، " بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ر پۆستێك یه‌ك كاندیدی ده‌بێت وه‌ خۆی به‌رپرسه‌ له‌سه‌ركه‌وتویی كاندیده‌كه‌ی یا هه‌رشتێك."

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێت" له‌دوای 12/5 ی ساڵی ڕابردوو كه‌ یه‌كێتی به‌به‌رنامه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌كۆكانمان له‌سلێمانی و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ له‌وكاته‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه‌ وه‌ له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا یه‌كێتی چه‌ندین جار داوایان كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بكه‌ن به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵییان دابنیشێت و پێشوازی له‌وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكات.

 ڕاشیگه‌یاند" پێش ئه‌و ڕووداوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسێكی یه‌كێتی تیلفۆنی كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گرده‌كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌ پۆلیس بوون نه‌ ئاسایش نه‌ پێشمه‌رگه‌، كه‌واته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ یاساییه‌كان میلیشیان، من نازانم كێ بوون، به‌ڵام پێش ڕووداوه‌كه یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گۆڕان كرد."


لەبارەی كۆبونەوەی گۆڕان و یەكێتی جەختی لەوەكردەوە" بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك مه‌رجمان هه‌یه‌، یه‌كه‌م هه‌موو سزا دراوه‌ سیاسیه‌كانمان سزاكه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و بچنه‌وه‌ شوێنی خۆیان وه‌ چوار ڕێككه‌وتنمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان ده‌بێت ئه‌وانه‌ جێ به‌جێ بكات، ئه‌م مه‌رجانه‌ش تا پێش ڕووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆچونی خۆمه‌ زانیاری نیه‌ به‌ڵام پێم وایه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌و ڕوداوه‌ و ته‌قانه‌ مه‌رجی تری ده‌بێت ئه‌ویش ڕاده‌ستكردنی ئه‌وانه‌ی كه‌ "ڕێبه‌ندییان شه‌هید كردووه‌."

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ئێمه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا زۆرینه‌مان هێناوه‌ ئه‌وه‌ نه‌ خێره‌ نه‌ به‌خشش كه‌ پۆستی پارێزگاری سلێمانی لای ئێمه‌یه‌ ده‌بوو نه‌ك دوو ساڵی كۆتایی ده‌بوو هه‌ر چوار ساڵه‌كه‌ ئه‌و پۆسته‌ لای ئێمه‌ بووایه‌.