لەسنوری سلێمانی سه‌دان دۆنم پوش و پاوان سوتان

37 جار خوێندراوەتەوە کات04:23 بەروار19-06-2019
لەسنوری سلێمانی سه‌دان دۆنم پوش و پاوان سوتان

راچڵەكین 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگەیاند، له‌سنووری پیره‌مه‌گرون زیاتر  450 دۆنم پوش و پاوان سووتان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی حوزەیرانی 2019 له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە ، له‌ سنووری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون و له‌ گوندی  یاڵانقۆز له‌ كاتی كاركردنی ده‌ڕاسه‌یه‌ك و بوونی كێشه‌یه‌ك تێیدا، ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی سوتانی نزیكه‌ی  450 دۆنم له‌ پوش و پاوان و په‌رێز.

باس لەوەشكراوە، به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ زیاتر له‌ 20  دۆنم ده‌غڵ و دان و گه‌نمی جوتیاران و باخێكی  ترش و چواله‌ سووتاون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی پیره‌مه‌گروون، و به‌ هاوكاری ئاگركوژێنه‌وه‌ی پیره‌مه‌گروون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، پاش دوو سه‌عات له‌هه‌وڵ و ماندوونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه‌ بكوژێنه‌وه‌ و كۆنتڕۆلی بكه‌ن و رێگه‌ له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.