عەلی شەمخانی: شەر لەگەڵ ئەمریكا ناكەین

62 جار خوێندراوەتەوە کات04:38 بەروار19-06-2019
عەلی شەمخانی: شەر لەگەڵ ئەمریكا ناكەین

راچڵەكین

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی  ئێران رایگەیاند، ئێران نایەوێت رووبەرووی هیچ جۆرە پێكدادانێكی سەربازی ببێتەوە لەگەڵ ئەمریكادا و هیچ هۆكارێكیش نییە بۆ جەنگ.


ئاژانسی ئیرنای ئێرانی لە زاری عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەی وڵاتەكەی  بڵاویكردەوە، تاوانباركردنی وڵاتانی تر لەلایەن لێپرسراوە ئەمریكییەكانەوە فشارێكە بۆ سەر ئەو وڵاتانە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران نایەوێت رووبەرووی هیچ جۆرە پێكدادانێكی سەربازی ببێتەوە لەگەڵ ئەمریكادا و هیچ هۆكارێك نییە بۆ جەنگ. 

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە دوای هێرشەكەی سەر دوو كەشتییە نەوتەكەی كەنداو كە واشنتۆن ئێران تۆمەتبار دەكات بە ئەنجامدانی هێرشەكە نیگەرانییەكان لە بارەی پێكدادانی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریكادا زیادیكردووە.