ئینریكی وازیهێنا

102 جار خوێندراوەتەوە کات05:04 بەروار19-06-2019
ئینریكی وازیهێنا

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لویس ئینركی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو و وازیهێنا بۆ جێگره‌كه‌ی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ به‌رۆكی لویس ئینریكی گرتووه‌، بڕیاری داوه‌ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت و واز له‌ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئیسپانیا بهێنێت.

ئینریكی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ له‌ هاوینی ٢٠١٨ كرایه‌ راهێنه‌ری ئیسپانیا و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا واژووكرا به‌ڵام نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت و دوای ساڵێك پۆسته‌كه‌ی بۆ رۆبێرتۆ مۆرینۆ به‌جێهێشت.