بەوێنە.. كوڕەكەی سەڵاحەدین بەهادین هاوسەرگیری كرد

10666 جار خوێندراوەتەوە کات05:48 بەروار19-06-2019
بەوێنە.. كوڕەكەی سەڵاحەدین بەهادین هاوسەرگیری كرد

ڕاچڵەكین-

ئەیوب سەڵاحەدین ئەمڕۆ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك وێنە و هەواڵی هاوسەرگیری خۆی بڵاوكردەوە.

ئەیوب کوڕی سەڵاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە، چەند ساڵێکە لە کەنەدا دەژی.

ئەم گەنجە وەک ئەکتەر بەشداریی زنجیرە درامای (ئازارەکانی بارام)ی کردووە، کە لە ساڵی 2006دا لە کەناڵی سپێدە پەخش کرا، ھەروەھا چەندین گۆرانی و کلیپی بڵاو کردووەتەوە.