مژدەیەكی خۆش بۆ ئەوانەی دەیانەوێـت بچن بۆ حەج

425 جار خوێندراوەتەوە کات06:14 بەروار19-06-2019
مژدەیەكی خۆش بۆ ئەوانەی دەیانەوێـت بچن بۆ حەج

راچڵەكین 


دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمەودوا فیزای حاجیانی عێراق لە باڵیۆزخانەی سعودییە لەبەغداد دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی كە گەشتی حەج و عەمرە ئەنجام دەدەن. 

حەسەن كینانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی حوزەیرانی 2019 لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە لەگەڵ باڵیۆزی سعودییە لەبەغداد رێككەوتون لەمەودوا ڤیزا بەحاجیانی عێراق بدرێت  لەبارەگای باڵیۆزخانەكەیان، كەماوەی 30 ساڵە ئەو كارە لەئوردن دەكرا. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستەكەیان، هەوڵی زۆریداوە لەپێناو پێدانی ڤیزا بەحاجیانی عێراق لەبەغداد وكارئاسانیكردن لەپێناو گلدانەوەی كات و بڕی تێچون كە هەموو ساڵێك دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەخەرجی دەیدات

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر فیزا لەئوردن بۆ حاجیانی عێراق پێش ئەوەی گەشتی حەج یان عەمرە ئەنجام بدەن.