ئه‌ردۆغان: "مورسی به‌ ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مردووه‌ به‌ڵكو كوژراوه‌"

56 جار خوێندراوەتەوە کات06:42 بەروار19-06-2019
ئه‌ردۆغان:

راچڵەكین 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی مه‌رگی مورسی-یه‌وه‌رایگەیاند، مورسی به‌ ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مردووه‌ به‌ڵكو كوژراوه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ چاودێری قۆناغه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میسر له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تییدا دادگایی بكرێت.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌دا كرد و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.

ئەردۆغان له‌ میانی وتاره‌كه‌یه‌دا ئاماژەی بەوەكرد،  "مورسی به‌ ئه‌جه‌لی خۆی نه‌مرد به‌ڵكو كوژراوه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ چاودێری قۆناغه‌كه‌ ده‌كه‌ین. 

باسی لەوەشكرد، هه‌رچی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میسر له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تییدا دادگایی بكرێت. رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بانگهێشت ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌كار بكات. مه‌رجه‌ رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كاری پێویست ئه‌نجام بدات".
سەرۆككۆماری توركیا باسی لەوەشكرد، "بەداخەوە محەمەد مورسی ٢٠ خولەک لە هۆڵی دادگا لە زەویدا دەتلێتەوە. بەرپرسانی ئەوێ ناچن بەلای مورسی-ەوە".