کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت

64 جار خوێندراوەتەوە کات06:57 بەروار19-06-2019
کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرە دەبەستێت
 
راچڵەكین 
 
کۆمەڵی ئیسلامی لیژنەیەک بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی پێکدەهێنێت و سەرکردایەتی ئەو حیزبەش وادەی بەستنی کۆنگرە دیاری دەکات.
 
 
بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكەش ، كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت هه‌ر چوار ساڵ جارێك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی خۆی سازبكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ تێرو ته‌سه‌لی باسی له‌ بارودۆخی نێوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ڕه‌وشی به‌ستنی كۆنگره‌ كرد.
 
ئاماژە بەوەشدراوە، سه‌ره‌نجام  ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی پێكهێنا، كه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پڕۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م ئاماده‌بكات.
 
باس لەوەشكراوە، لیژنه‌كه‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی سوود له‌پێشنیاز و سه‌رنجی هه‌موان وه‌ربگرێت، پاش ته‌واوبونی پڕۆژه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیاری ده‌كات.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە،  له‌ كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاریدابوو كه‌ كۆنگره‌ی چواره‌م له‌ ساڵی 2019 ببه‌سترێت.