ترەمپ بانگەشەکانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020دەستپێکرد

52 جار خوێندراوەتەوە کات07:01 بەروار19-06-2019
 ترەمپ بانگەشەکانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020دەستپێکرد

راچڵەكین 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەکانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستپێکرد.

دۆناڵد ترەمپ لە چواچێوەی بانگەشەکانیدا، بە مەبەستی ناساندنی کارو بەرنامەکانی بۆ چوار ساڵی داھاتوو، دیدارێکی جەماوەری لەگەڵ لایەنگرانیدا لە شاری ئۆلاندو سەربە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدا.

لە بانگەشە كەیەدا، ھەریەک لە مێلانیا ترەمپ و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس یاورەی دۆناڵد ترەمپ-یان کردووە.

ترەمپ وتارێکی پێشکەش کرد و تیادا باسی لەو دەستکەوتانە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتییدا بەدەستھاتوون.

ئاماژەی  بەوەشكرد، "لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا ئەگەر دەنگ بە دیموکراتەکان بدرێت، ئەوا توندڕەویی لە وڵاتدا زیاد دەکات".

سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دەنگدەران کرد کە دەنگی پێ بدەنەوە و وتی: "دیموکراتەکان ھەوڵ دەدەن ئەمریکا وێران بکەن، بەڵام ھەرگیز رێگە نادین ئەوە روو بدات".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سێی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت.