ڤایبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی زیادكرد

1358 جار خوێندراوەتەوە کات08:25 بەروار19-06-2019
ڤایبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی زیادكرد

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

له‌ نوێترین وه‌شانی دا بۆ سیستمی ویندۆز و ماك، ڤایبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی بۆ زیادكرا كه‌ زیاتر نامه‌ و زانیاریی به‌كارهێنه‌ران ده‌پارێزێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڤایبه‌ر له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه‌یان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر به‌ سیستمی ویندۆز و ماك، ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت ڤایبه‌ره‌كه‌یان به‌ قفڵكراوی جێبهێڵن به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان قفڵی سه‌رخه‌ن.

واته‌ له‌ رابردوو به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر نه‌یده‌توانی وشه‌ی نهێنی بخاته‌ سه‌ر ڤایبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی نه‌بوو به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌توانرێت ئه‌وكاره‌ بكرێت و به‌ ئاسانی ڤایبه‌ر قفڵ بكرێت له‌ رێگه‌ی دانانی وشه‌ی نهێنییه‌وه‌.

ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه‌ و به‌كارهێنه‌ر له‌ ده‌وربه‌ری ده‌پارێزێت له‌كاتی جێهێشتنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی یاخود ئه‌نجامدانی هه‌ركارێكی دیكه‌.

بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ خاوه‌ن ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی ڤایبه‌ر، پێویسته‌ به‌رنامه‌كه‌ نوێبكه‌نه‌وه‌ یاخود وه‌شانه‌ نوێیه‌كه‌ی دابگرن.