به‌رنامه‌یه‌كی نایاب بووه‌ته‌ خۆڕایی

90 جار خوێندراوەتەوە کات08:55 بەروار22-06-2019
به‌رنامه‌یه‌كی نایاب بووه‌ته‌ خۆڕایی

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

ئۆفه‌ری كۆمپانیاكان بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس به‌تایبه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌رده‌وامن و له‌ نوێترینیشیاندا به‌رنامه‌یه‌كی گرنگ و ناوازه‌ بووه‌ته‌ خۆڕایی.

به‌رنامه‌ی Photo Eraser for iPhone كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بوای ده‌ستكاریی كردنی وێنه‌ و ڤیدیۆكان و لابردنی لۆگۆ و په‌ڵه‌ له‌سه‌ریان، له‌ نرخی پێنج دۆلاره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بووه‌ته‌ خۆڕایی.

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كاری زۆر نایاب ده‌كات و به‌ ئاسانی و ساده‌یی به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌شی ١٥٠ مێگابایته‌.

بۆ داگرتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كلێك لێره‌ بكه‌ن یاخود له‌ ئاپستۆر گه‌ڕان به‌دوای ناوه‌كه‌یدا بكه‌ن و دایگرن