چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی كۆنتڕۆڵ سه‌نته‌ری ئای ئۆ ئێس 13

575 جار خوێندراوەتەوە کات08:52 بەروار24-06-2019
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی كۆنتڕۆڵ سه‌نته‌ری ئای ئۆ ئێس 13

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌شانی 13ی سیستمی ئای ئۆ ئێسی به‌رده‌ستخستووه‌ كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی گرنگ و ناوازه‌ له‌خۆده‌گرێت.
 
سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌ وه‌شانه‌كه‌دا به‌ڵام به‌شی كۆنتڕۆڵ سه‌نته‌ر گرنگی زۆری پێدراوه‌ و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی بۆ زیادكراوه‌:

- چالاك كردن و نا چالاك كردنی دۆخی روناكی و تاریكیی dark mode.
- ھەڵبژاردن یان گۆڕینی ھێڵی وای فای.
- ڕیكۆرد كردنی شاشە.
- پەیوەست بوونی بلوتوزی مۆبایلی زیاتر.
- كارپێكردنی موزیكی ئەپڵ.
- داختسنه‌وه‌ی خۆكارانه‌ی تابه‌كان له‌ سافه‌ری.
- پڕاوپڕكردنی شاشه‌ی لاپه‌ڕه‌كان .
- زیادكردنی دیاریكردن و كۆپی و په‌یست له‌ نووسیندا.