توخوا لێیگەرێن با بگریێ

1576 جار خوێندراوەتەوە کات04:20 بەروار26-06-2019
توخوا لێیگەرێن با بگریێ

ئەستەمە هەموو کەس هەست بە ئێش و ئازاری تۆ بکات
ئەستەمە هەموو خەڵک لە دڵ و جەرگی سوتاووی تۆ بگات

دە لێیگەرێن با بگریێ
هەر ئەوێ رۆژێ لە شاخ، هەواڵی شەهیدبوونی دوو جگەرگۆشەکەی پێی گەیشت، تاسا بە چاوی پڕ فرمێسکاوی و بە دڵێکی پڕ ئاخ و حەسرەت لە بەردەمی خۆی دەیگووت: (ببوورن رۆڵە هاتبووم خۆم شەهیدبم و دەترسام ئێوە بێ نازی من سەرگەردان بن، كەچی ئێوە شەهیدبوون و سەرگەردانتان كردم)

توخوا گریانی لێ مەنع مەکەن
ماندووە، هیلاك و شەكەتە، هێشتا برینی دوو جگەرگۆشەکەی سارێژ نەببوو، کاکە رێبازی جوانەمەرگ جارێکی تر دڵی پڕ برین کردوو، جەرگی هەڵڤرچاند

دە لێیگەرێن بە وەفایە بۆ هاوخەباتەکانی
گریانی ئەو لە ساتە وەختی ناشتنی جوانەمەرگ کاکە رەوەندی جەبار فەرمان، بەڵگەی وەفا و دڵسۆزیە بۆ هاوڕێی و هاوخەباتەکانی

ئاخر باوکێک سێ جار جەرگی سوتابێت، و مەرگی تاقانەی هاوڕیی خۆی ببینێت، چۆن نەگری چۆن؟

نـیـار عــوزێــری
هەولێر ۲۰۱۹/٦/۲٦