فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك زیاد ده‌كات

305 جار خوێندراوەتەوە کات08:46 بەروار26-06-2019
فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك زیاد ده‌كات

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

كۆمپانیای فه‌یسبوك به‌رده‌وامه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یان و له‌ نوێترین وه‌شانی دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ به‌رنامه‌ی فه‌یسبوك زیاد ده‌كه‌ن.

وه‌ك ئاشكرایه‌ دۆخی تاریكیی (dark mode) بووه‌ته‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگ و به‌هێز له‌ به‌رنامه‌كاندا و كۆمپانیاكان خستوویانه‌ته‌ لیستی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه‌ ده‌بێت له‌ به‌رنامه‌كاندا هه‌بن.

پاش زیادكردنی بۆ مه‌سنجه‌ر، له‌ ئێستادا فه‌یسبوك دۆخی تاریكی بۆ به‌رنامه‌كه‌یان تاقیده‌كاته‌وه‌و به‌نیازه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی به‌رده‌ستبخات.

دۆخی تاریكیی، یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ گرنگه‌كان و چاو ده‌پارێزێت له‌ تیشكی زیانبه‌خش و خراپ كه‌ كاریگه‌ریی له‌لای به‌كارهێنه‌ر دروستده‌كه‌ن.