10 نیشانه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتووه‌

335 جار خوێندراوەتەوە کات06:09 بەروار27-06-2019
10 نیشانه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتووه‌

ڕاچڵەكین-

كۆمپانیای گۆگڵ له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه‌ به‌ 10 خاڵ تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتووی ڕونكردۆته‌وه‌ و ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌ كێ ده‌وترێت به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتوو.

1- ڕاهێنه‌رێكی باشه‌:
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی‌ خۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات به‌ڕێوبه‌ری سه‌ركه‌وتوو له‌ فرسه‌تێكدا كارمه‌ندانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاده‌هێنێت چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.

2- له‌ ووده‌كار كاری ڕۆژانه‌ی‌ كاره‌مه‌ندانی لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌كات و هه‌وڵبدات ئازادی بۆ تیمه‌كه‌ی‌ فه‌راهه‌م بهێنێت هه‌تا خۆیان وورده‌كاری بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن و داهێنان بكه‌ن.


3-ژینگه‌یه‌كی شیاو بۆ كارمه‌نده‌كانی فه‌راهه‌م بهێنێت بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچكام له‌ كارمه‌نده‌كان هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوكێ و ترس بكه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بن سوكایه‌تیان پێوه‌ ببكرێت.

4-ده‌بێت به‌ڕێوبه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت و له‌ كاتی پێویستدا هاوكاری كارمه‌نده‌كانی بكات.

5-په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی و له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ هاوكاریان بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بۆیان چاره‌سه‌ر بكات .

6-پشتگیری كارمه‌نده‌كانی بكات و له‌سه‌ر پرۆژه‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بن و ده‌ستكه‌وتی باشیان هه‌بێت وه‌سفیان بكات و كاتێكیش هه‌ڵه‌بن پێیان بڵێت كه‌ هه‌ڵه‌یان كردووه‌.

7-پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی له‌ كاردا بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بهێنن.

8-ستراتیجیه‌تی كاركردنی هه‌بێت.

9- هاوكارێكی چالاك بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی كاره‌كانی.

10- توانای بڕیاردانی هه‌بێت به‌ زیره‌كی و لێهاتووی.