هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی هواوی

203 جار خوێندراوەتەوە کات02:14 بەروار29-06-2019
هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی هواوی

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

دواجار دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنگرەی جی 20 هەواڵێکی خۆشی دایە بەکارهێنەرانی مۆبایلی هواوی و دۆخەکەی ئاسایی کردەوە.

ترەمپ پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی چین، رێککەوتن لەسەر ئەوەی مۆبایل و بەرهەمەکانی کۆمپانیای هواوی لە ئەمریکا رێگەپێدراو بێت و فرۆشی ئاسایی بێتەوە.

بەمەش لە هەنگاوەکانی داهاتوو سەرجەم سزاکان هەڵدەگیرێت و کۆمپانیا ئەمریکی و چینییەکان بە تایبەت هواوی دەتوانێت مامەڵە لەو وڵاتەدا بکات و بەرهەمەکانی بفرۆشێت.

ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی لە وڵاتی ژاپۆن رایگەیاندووە پاش قسەکردنیان لەگەڵ دەسەڵاتی چین بۆیان دەرکەوتووە هیچ کێشەیەک لە بەرهەمەکانی هواوی دا نەماوەو دەتوانرێت دەست بە بازرگانیی خۆی بکاتەوە لە ئەمریکا.

ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ بە بڕیارێک رێگری لە کۆمپانیای هواوی گرت مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا بکات و بەرهەمەکانی ساغ بکاتەوە، کە بە وتەی سەرۆکەکەی ئەمریکا هواوی بە سیخوڕیی کردن تۆمەتبار کردووە.