10 وتەی بەنرخی مەحمود موعەزەمی بۆ ژیانت دەتوانیت سوودی لێ ببینیت

8932 جار خوێندراوەتەوە کات08:48 بەروار30-06-2019
10 وتەی بەنرخی مەحمود موعەزەمی بۆ ژیانت دەتوانیت سوودی لێ ببینیت

ڕاچڵەكین-

دكتۆر مەحمود موعەزەمی پسپۆڕی بواری دەرونی بە ڕەگەز ئێرانی خاوەنی چەندین كتێب و ڤیدیۆیی ڕێنمایی دەرونیە و ئەمەش 10 گرنگترین ڕێنمایی ئەم پزیشكەیە بۆ ژیانێكی باشتر كە هەموو كەسێك دەتوانێت سوودی لێ ببینێت.


1- ئەگەر لە دەرگایەکتدا و بەساردی پێشوازیت لێکرا مەچۆ ژوورەوە بڵێ ببوورە بەهەڵە هاتووم چونکە بەهەر هەنگاوێکت بۆ چوونە ژوورەوە بچوک بچوک بچوک دەبیتەوە.

2- پێویستە لە ناخی هەمووماندا وەرزی پاییز هەبێت بۆ وەرینی ئەو کەسانەی کە بەهەڵە دێنە ناو ژیانمان.

3- هیچ کات ئەصڵی خۆت مەفرۆشە بۆ کڕینی ساختەی ئەوانی تر.

4- هەموو درەنگ بوونێک حیکمەتیکی تێدایە کە تەنها خوا دەزانێت چییە بۆیە تەنها ئارام بگرە و دڵتەنگ مەبە.

5- پێبکەنە تۆ بەرپرسی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی دونیا نیت.

6- زۆر بیر لە شتەکان مەکەرەوە کێشە چییە با وەڵامی هەندێک شت نەزانیێن.

7- جوانترین هەست ئەوەیە کە تۆ لە ناخەوە هەست بەوە بکەیت هەنگاوێکی ڕاست و دروستت ناوە ئەگەر دونیاش دوژمنت بێت.

8- لە گوڵ جوانترن ئەو کەسانەی هەستی کەس بریندار ناکەن.

9- ڕەنگە ژیان ئەو ئاهەنگە نەبێت کە تۆ بیرت لێدەکردەوە بەڵام تازە بانگهێشتکراوی و ئیدی چێژ لە ساتەکانی ببینە.

10- کاتێک کەسێک دڵی شکاندی ناڕەحەتیەکەت بەسەر کەسێکی تردا هەڵمەڕێژە.