5 نیشانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەسێكی ژیر و مێشك كراوەیت

3116 جار خوێندراوەتەوە کات06:23 بەروار01-07-2019
5 نیشانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەسێكی ژیر و مێشك كراوەیت

ڕاچڵەكین-


ژیری و مێشك كراوەی بابەتێكی سایكۆلۆجیه‌ و به‌ مانای كرانه‌وه‌ دێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ت وپێشهاتانه‌ی‌ مرۆڤ له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یدا بۆی دێته‌ پێش، ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ توانای قبوڵكردنی ئه‌م 5 بابه‌ته‌ت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تۆ كه‌سێكی ژیریت.


1-قبوڵكردنی بۆچوونه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌وانی دیكه‌:
كاتێك تۆ قبوڵی بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌یت له‌ بابه‌ته‌ ئاینی و ئایدۆلۆجی و فیكریه‌كان ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تۆ كه‌سێكی كراوه‌یت و ده‌توانیت قبوڵی جیاوازیه‌كان بكه‌یت و ئه‌م بابه‌تانه‌ گرفت بۆ تۆ دروست ناكات.

2-ئاره‌زووی ئاشتی ده‌كه‌یت و دژی توندوتیژیت:
كه‌سانی مێشك كراوه‌ قبوڵی توندو تیژی ناكه‌ن به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك بكرێت و به‌رده‌وام ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ ئاشتی كاره‌كانیان بكەن، هیچكات توندوتیژی نانوێنن به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك.

3-قبوڵی ئه‌وه‌ ده‌كات زانست باشترین هۆكار بێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی‌ دیارده‌ جیاوازه‌كان:
زانسته‌كان له‌ هه‌ر جۆرێك بێت وه‌ك " سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیان به‌ گشتی" ده‌كه‌نه‌ یه‌كه‌م پرۆگرام بۆ لێكدانه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ جیاوازه‌كانی ژیانیان.

4-قبوڵی جیاوازی ده‌كه‌یت و دان به‌ هه‌ڵه‌كانتدا ده‌نێیت:
كه‌سانی ژیر جیاوازیه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن و ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن دانی پیادا ده‌نێنن كه‌ هه‌ڵه‌یان كردووه‌.

5-قبوڵی ئازادی تاكه‌ كه‌سی ده‌كه‌ن:
ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ئه‌وانی دیكه‌ و قبوڵكردنی ئازادی تاكه‌ كه‌سی له‌ بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌ستان نه‌خستنه‌ سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ كه‌سێكی مێشك فراوانی ده‌وێت.