10 ڕێگە بۆ ئارامبوونەوەی مێشكت بەكاربهێنە

489 جار خوێندراوەتەوە کات06:53 بەروار01-07-2019
10 ڕێگە بۆ ئارامبوونەوەی مێشكت بەكاربهێنە

ڕاچڵەكین-

لە ڕۆژگاری ئێستادا سەرقاڵیەكانی ژیان وایكردوە مرۆڤەكان مێشكیان لە جەستەیان ماندوتر دەبێت، بۆ ئارامبوونەوەی مێشكت دەتوانیت ئەم 10 ڕێگە ئاسانە تاقی بكەرەوە.


1- پێبكەنە، ئەو كاتەی دڵ خۆش دەبیت و پێدەكەیت هۆرمۆنی بەختەوەری" دۆپامین" ئاستەكەی لە لەشتدا بەرز دەبێتەوە، لە پێناو تەندروستی مێشكت پێبكەنە.

2-یارمەتی ئەو كەسانە بدە كە پێویستیان بە یارمەتی تۆ هەیە ئەمە باری دەرونیت ئارام دەكاتەوە.

3- تەماشای حەوزی ماسی بكە، پسپۆڕانی دەرونی ڕێنمویمان دەكەن لە ماڵەكانمان حەوزی ماسی هەبێت بۆ ئەوەی مێشك ئارام ببێتەوە بە تەماشا كردنیان.

4- چالاكی وەرزشی زۆر بەسوودە بۆ چالاككردنی خوێن و جوڵەی ماسولكەكان و ئارامی دەرون.

5- یۆگا، لە مێژەوە یۆگا وەك ڕێگەیەك بۆ ئارامبوونەوە و چالاكبوونەوەی مێشك بەكارهێنراوە.

6-گرنگی بە باخچەی ماڵەكەت بدە ئەمە سوودی هەیە بۆ باری دەرونی و جوانی باخچەكەشت و هەوای پاكیشت پێ دەبەخشێت.

7- گوێ لە موزیك یان هەر ئاوازێك یان دەنگێك بگرە كە دڵت پێی خۆش دەبێت.

8-قسە لەگەڵ هاوڕێیەكت بكە كە متمانەت پێیەتی و بەهۆیەوە هەست بە خۆشحاڵی دەكەیت.

9-وێنە بكێشە یان هەر كارێك بكە كە دڵت ئارەزووی دەكات و دەتوانیت لەڕێیەوە داهێنان بكەیت.

10- یاری بكە و لەگەڵ سەگەكەت بچۆرە دەرەوە بەمە دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین لە لەشتدا زیاتر دەبێت و هەست بە ئارامی دەكەیت.