بەرنامەیەکی ١٨ دۆلاریی بە خۆڕایی دابگرە

170 جار خوێندراوەتەوە کات08:50 بەروار01-07-2019
بەرنامەیەکی ١٨ دۆلاریی بە خۆڕایی دابگرە


ئۆفەری کۆمپانیاکان بەردەوامە و ئەمجارە بەرنامەیەکی ١٨ دۆلاریی بۆ ماوەیەکی کاتیی بووەتە خۆڕایی و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە دەبێتەوە بەپارە.

بەرنامەی Hot VPN Pro – Fast Unlimited، کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە و بەپارەیە، لە ئێستادا و تەنیا بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس بووەتە خۆرایی.

ئەو بەرنامەیە کاری گۆڕینی ئای پییە و کردنەوەی ئەو سایتانە کە فلتەرکراون یاخود بۆ چەند وڵاتێک بلۆک کراون.

هەروەها یەکێکە لە باشترین و خێراترین VPN ـەکان و ڕاژەی دەیان وڵاتی تێدایە کە دەتوانیت بە خۆڕایی بەکاریان بهێنیت.

بۆ داگرتنی لە ئاپ ستۆر گەڕان بۆ ناوەکەی بکەن و دایبگرن یاخود کلیک لێرە بکەن.