تایبەتمەندییەکی نوێ لە ئینستاگرامەوە

212 جار خوێندراوەتەوە کات08:49 بەروار03-07-2019
تایبەتمەندییەکی نوێ لە ئینستاگرامەوە


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بەردەوامە لە زیادکردنی تایبەتمەندیی و لە نوێترین گۆڕانکاریشیاندا ستیکەرێی گرنگیان زیادکرد.

ستیکەرەکە ناوی جۆین چات - join chat ـەو دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ وێنە و ڤیدیۆکان لە بەشی ستۆری.

لە کاتی زیادکردنی لەزگەکەشدا، پێویستە ناوێکی تایبەت بۆ گفتوگۆ بە کۆمەڵەکە بنووسرێت، لە ڕێگایەوە هاوڕێیان یاخود شوێنکەوتووانت دەتوانن کرتەی لێ بکەن بە مەبەستی پەیوەستبوون پێیەوە.

هەروەها پەیوەستبوون بە گفتوگۆ بە کۆمەڵەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ نییە و خاوەن ستۆرییەکە دەتوانێت ئەو کەسانە دیاری بکات کە مەبەستیەتی تاوەکو پەیوەست ببن پێوەی.

ئەم ستیکەرەش لە نوێترین وەشانی ئینستاگرامدا بۆ سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستبووەو بەکارهێنەرانی دەتوانن بەنوێکردنەوەی ئینستا ببنە خاوەنی.

Image result for operating system
وێنەی تایبەتمەندییەکە