ئه‌م هه‌ڵانه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت لێ دوور ده‌خاته‌وه‌

97 جار خوێندراوەتەوە کات05:20 بەروار04-07-2019
ئه‌م هه‌ڵانه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت لێ دوور ده‌خاته‌وه‌

ڕاچڵەكین-

ڕەوشت و ڕەفتاری مرۆڤەكان ئاوێنەی ناخیانە، ئەو كاتەی ڕەفتاری نەشیاو دەنوێنیت ئەوە جگە لە خۆشەویستەكەت هەموو كەسە خۆشەویستەكانت لێ دوور دەخاتەوە.

1- سەرقاڵی كوڕان بە وێنەگرتن و مۆبایل زیاتر لە هاوسەرەكەی یان دەزگیرانەكەی و خۆشەویستەكەی .

2- ئەو پیاوەی زیاتر لە ئاستی سروشتی جگەرە دەكێشێت و سەرقاڵی خواردنەوەی مەیە و ئەوەندەی گرنگی بە ئافرەتی دیكە دەدات نیوەی ئەوە هاوسەریكەی بە خەیاڵدا نایەت .

3- كاتێك خۆشەویستەكەی قسەی بۆ دەكات و هیچ گرنگی بە هیچ قسەیەكی نەدات و بەردەوام دووبارە بوونەوەی ئەم ڕەفتارە.

4- زۆر پێبكەنێت بە ڕاددەیەك ببێتە هۆی توڕەكردنی بەرامبەرەكەی و دروست بوونی گومان لە لای كە گاڵتەی بە هەموو قسەی و بیرۆكەكانی بێت.

5- پیاو ئەگەر نەتوانێت بەسەر خۆیدا زاڵ بێت كاتێك ئافرەتێكی دیكەی بەرچاو دەكەوێت و تەماشای بكات و هاوسەرەكەشی لەگەڵی بێت.

6- زیاد لەپێویست بە مۆبایل قسە بكات و ئەم حاڵەتەی بەردەوام دوبارە ببێتەوە .

7- هاوڕێكانی لە خۆشەویستەكەی زیاتر خۆش بوێت و گرنگیان پێ بدات.