ڤیدیۆ؛ ئیبراهیمۆڤیچ جوڵەیەكی ناوازە ئەنجامدەدات

299 جار خوێندراوەتەوە کات02:37 بەروار06-07-2019
ڤیدیۆ؛ ئیبراهیمۆڤیچ جوڵەیەكی ناوازە ئەنجامدەدات

راچڵەكین-

زۆربەمان زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ وەك یاریزانێكی پیشەگەرو خاوەن جووڵەی سەرسوڕهێنەر لەكاتی یاریەكاندا، دەناسین، بەڵام ئەمجارە ئەو یاریزانە سویدیە هەوادارانی بەجوڵەیەكی كاراتێ تووشی شۆك دەكات.

بەگوێرەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، زالاتان لەكاتی ئەنجامدانی كێبڕكێی كردنەوەی سەری دەبەی ئاو، بە جوڵەیەك وەك ئەوەی كاراتێ بكات، بەیەك لێدان دەتوانێت ئەو كارە بكات و سەری دەبە ئاوەكە بكاتەوە.

كێبڕكێی كردنەوەی سەری دەبەی ئاو، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوەو ژمارەیەكی دیار لە وەرزشوانان و هونەرمەندان بەشداریان تێدا كردووە، كە تیایدا كەسەكە سەرپشك كراوە بە جوڵەی دەست یان قاچ تەنانەت بەپیاكێشانی تۆپیش بێت بتوانێت سەری دەبەی ئاو بكاتەوە.