9 شێوازی ڕەفتاركردن لەگەڵ منداڵەكەت بەكارمەهێنە

61 جار خوێندراوەتەوە کات06:32 بەروار06-07-2019
9 شێوازی ڕەفتاركردن لەگەڵ منداڵەكەت بەكارمەهێنە

ڕاچڵەكین-

ئەنجامدانی كۆمەڵێك ڕەفتاری هەڵە لەلایەن دایك و باوكان بەرامبەر منداڵەكانیان كاریگەری نەرێنی دەبێت بۆ ئەوەش باشتر وایە دایكان و باوكان لەم ڕەفتارانە دوور بكەونەوە:

1-  جوێندان بە منداڵ لەلایەن دایک وباوکەکەوە لەبەردەم خۆیدا.

2- گاڵتە پێکردنی و بەکەم زانینی و شەرمەزار کردنی بە وتنی (قەڵەو .., زۆر خۆر ..,خەواڵوو..,تەمەڵ..)

3- خۆشویستنی بە مەرج، (خۆشمەوێیت ئەگەر کوڕێکی عاقڵ بیت، ئەگەر کچێکی زیرەک بیت ..)

4- بەراوردکردنی سەلبی بە خوشک و براکانی تری وبە هاوڕێ و کەسە هاوتەمەنەکانی (براکەت زۆر لەتۆ گوێڕایەڵترە ، زیرەکترە، جوانترە ..هاوڕێکەت لەتۆ باشترە..).

5- دەرخستن و باسکردنی هەڵە و عەیب و عارەکانی لای داپیرەو باپیرەو خاڵو مام و پور و..( دەرەجەی کەمی هێنا ،شەڕی کرد ، لەشەودا ژێری خۆی تەڕ کرد..).

6- کردنی دوعای خراپ لە منداڵ بەتایبەت لالەیەن دایکەوە .

7-  هەڕەشەو ترساندنی منداڵەکە .

8- وتنی وشەی (نا) بەبێ هۆکارێکی یاوەڕپێكراو، لای منداڵ ڕوننیە کە هۆکاری ئەم ناڕازیبونە چییە .

9- پێدانی زانیاری هەڵەو ناڕاست بە منداڵەکە بەهۆی ڕەفتارێکی منداڵەکەوە(تۆ منت شێت کرد ، پیاو ناگری ، تۆ کوڕی من نیت ، من دایکی تۆ نیم ..)

و:  ڕۆژگـار عمر