چوار ڕه‌فتار عاشقبوونی ئافره‌ت ئاشكرا ده‌كات

5900 جار خوێندراوەتەوە کات04:09 بەروار07-07-2019
چوار ڕه‌فتار عاشقبوونی ئافره‌ت ئاشكرا ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ له‌ مێشكی خانماندا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ خۆشویستنی كه‌سێك هه‌ندێكجار له‌ ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌.

1-قسه‌كانی به‌ خێرایی له‌گه‌ڵ تۆ كۆتایی پێ ناهێنێت:
كاتێك خانمێك به‌ پیاوێك سه‌رسام بێت ئه‌وه‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێكجار له‌ هیچه‌وه‌ بابه‌تێك دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ بكات كه‌ خۆشی ده‌وێت.

2-ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ ده‌زانێت كه‌ له‌ ژیانتدا ڕووده‌دات:
خانمانی عاشق وورده‌كاری ته‌واو له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆشی ده‌وێت.

3-له‌و شوێنه‌دا ده‌بێت كه‌ به‌رده‌وام بتبینێت:
سروشتی ئافره‌ت به‌وجۆره‌یه‌ كه‌مێك فزوڵیه‌ و ئه‌و كاته‌ی‌ عاشق ده‌بێت به‌ پیاوێك ئه‌وه‌ زیاتر فزوڵی ده‌بێت و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌ك شوێن كاربكه‌ن ئه‌وه‌ له‌ جێگه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ببینێت.

4-به‌ جوانترین شێوه‌ خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌ كاتێك ده‌چێت بۆ دیمانه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌  خۆشی ده‌وێت:
بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ ڕابكێشێت ئافره‌ت به‌ جوانترین شێوه‌ خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك بڕیار وابێت ئه‌و كه‌سه‌ ببینێت كه‌ خۆشی ده‌وێت.

5-پێده‌كه‌نێت ئه‌و كاته‌ی‌ ده‌تبینێت یان كاتێك گوێبیستی هه‌واڵێكت ده‌بێت:
خانمان زیاتر ده‌م به‌خه‌نده‌ ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خۆشیان ده‌وێت و به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ببینێت یان گوێبیستی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ببێت.