جیاوازی و گەورەیی خۆت سەلماند .. جیاوازی و گەورەیەکەت بۆ هەتا هەتایە ئەدرەوشێتەوە

2203 جار خوێندراوەتەوە کات06:39 بەروار07-07-2019
جیاوازی و گەورەیی خۆت سەلماند .. جیاوازی و گەورەیەکەت بۆ هەتا هەتایە ئەدرەوشێتەوە

کاکە( دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ )

لێرەوە بۆ جارێکی تر درەوشانەوە و گەورەیی ئەو سەرکردە گەنجە بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و بۆ تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕوون ڕوون دەبێتەوە ، کە مەبەستی ئەم سەرکردە لاوە پێگەیشتوە تەنها و تەنها خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستانە .

کەمتر لە بیست چوار کاتژمێر بەر لە ئێستا ، بە پۆستێک گەواهیدانێکم خستە بەر چاوی خوێنەران لەسەر گەورەی و لێهاتووی و توانای ئەو سەرکردە گەنجە ، لە ماوەی کارکردنی چۆن بیر دەکاتەوە و تواناکانی بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستان چەندە بەهێز و گەورەن . 

بەڵێ دوای ئەوەی بەرکەوتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کران ، هەر دوێنێ بەکۆی دەنگ کاک دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ کرا بە وەزیری پلاندانان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم . 

بەڵام کاتێک ئەو سەرکردە گەنج و لێهاتوە ئەبینێت تەنها وەزارەتێک بۆ هەولێر دانراوە و ناوی ئەو دیاری کراوە بۆ ئەو پۆستە ، خۆی قەبووڵی ناکات ، بۆیە هەر لێرەوە جیاوازی و گەورەیەکانی دەردەکەوێ و ئەو پۆستە بۆ گەنجێکی تری شایستەی ئەم شارە بەجێ دەهێڵێت . 

دوای ئەوەی کە بڕیاری کشانەوە لە پۆستی حکومەت دەدات ، لەهەمان کاتدا و لە ئێستادا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ سەرجەم کاندیدانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت 

بەڵێ بەحەق شایستەی گەواهی بۆ دانی ، بەڵێ بەحەق جیاوازی ، بەڵێ بەحەق سەلماندت جیاوازی لەگەڵ سەرجەم سەرکردەکانی تری ئەم ڕۆژگارە .
جیاوازی و گەورەیت بۆ هەتا هەتایە ئەدرەوشێتەوە.