کۆسرەت ڕەسوڵ شەڕی یەکێتی کرد، یان هی کوڕو دارو دەستەی؟

692 جار خوێندراوەتەوە کات08:54 بەروار07-07-2019
کۆسرەت ڕەسوڵ شەڕی یەکێتی کرد، یان هی کوڕو دارو دەستەی؟

ئەگەرچی دەمێکە هەڵبژاردن کۆتای هاتوو وادەی دروست کردنی کابینەی نۆی حکومەت تێپەڕیوە بەڵام بە پێداگری یەکێتی و بە سەرکردایەتی و ڕێبەرایەتی خودی کۆسرەت ڕسوڵ شەڕی زۆرترین پۆستی کرد بۆ یەکێتی وە زۆرترین بۆستی بۆیەکێتی بەدەست  هێنا کە ئەمەش خواستی هەموویەکێتیەکان بوو.

ئەگەر چی زۆرێک لە نەیارانی یەکێتی و خودی کۆسرەت ڕسوڵ باسی ئەوایان دەکرد کە کۆسرەت ڕسول شەڕی پشکی خۆیەتی نەک هی یەکێتی  بەڵام  بۆ هەموو لایەک ڕوون بۆیەوە کە شەڕی کۆسرەت ڕسوڵ بۆ یەکێتیە نەوەک بۆ کورو کەسەنزیکەکانی  .

لەگەڵ ئەوەی یەکێتی لە ڕێگای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕسوڵ توانی بە ماوەیەکی زۆر کەم سەرجەم پۆستەکان یەکلابکەتەوەو بەوەش وەڵامی نەیارانی یەکێتی دایەوە کە زۆرێک باسی ئەوایان دەکرد کە یەکێتی ناتوانێ پۆستەکانی یەکلا بکاتەوە لەگەڵ دەرکەوتن و ئاشکرا بوونی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی بەهۆی ئەوەی کە وەکو پێویست حەق بەسنوری هەولێر نەدرابوو تەنها یەک وەزیر بەر هەولێر کەوت و ئەویش دەرباز کۆسرەت ڕسوڵ بوو، کە سەرکردایەتی یەکێتی کاندیدیان کرد بۆ پۆستی وەزیری پلاندانان کە یەکێکە لە وەزیرە گرینگ و سیادیەکانی هەرێم و ئەندامی ئەنجومەنی نەوت وگازە بەڵام لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا  کەڕەنگە لەکوردستان شتێکی زۆر دەگمەن بێت ئەوەبوو دەرباز کۆسرەت ڕسوڵ دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرتوو لە جێگای خۆی کورە هەژارێکی کردە وەزیر کە بە ڕەنجی شانی خۆی و هەوڵ وماندوو بوونی خۆی توانی خزمەتی زۆر بکات لە بواری خۆی ئەویش  دکتۆر( دارا ڕەشیدە) کە بەڕێوە بەری گشتی بوو لە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکی سندوقی ژێرپەنجە بوو" .

 بەم هەنگاوە هەم خودی کاک کۆسرەت و هەم خودی کاک دەرباز ڕووی ڕاستە قینەی خۆیان بۆ خەڵک دەرخستەوە کە چۆن کاک کۆسرەت خۆی هەموو تەمەنی لە پێناو گەل و نیشتیمان بوو ئاواش ئامادەیە پۆستی خۆی کوڕەکانیشی بخاتە خزمەتی گەل و نیشتیمان پاشە کشەکردنی خودی دەرباز کۆسرەت ڕسوڵ بۆ کوڕی هەژارێک ئەمە هەنگاوێکە دەبێت هەموومان ستایشی بکەین چونکە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە نابێت کاتێک پۆست بۆ شارێک دیاری دەکرێت ئەویش تەنها بۆ کوری بەرپرس و مەسئول بێت ئەمەش بۆ خەڵک جێگای دڵخۆشیە چونکە ئەمجار بۆمان ڕوونبۆیەوە کە بەهیممەتی پیاوانی وەکو کاک کۆسرەت و کاک دەرباز ئەوە هەموو کەسێک شانسی دەبێت لە داهاتوودا بێتە کاربەدەست ئەمەش دەرسێکە بۆ هەموو سەرکردەکان کە نابێت‌ پۆست و پلە تەنها بۆ خۆتان کورەکانتان بێت.

 بۆیە دەڵێم کاک کۆسرەت سەلماندت کە شەری گەورە بوونەوەی یەکێتیت کرد نەک هی کوڕو دارو دەستەکەت وو.
لقمان حەمەد مەڕان