تایبەتمەندییەکی نوێ لە تێلەگرامەوە

103 جار خوێندراوەتەوە کات09:03 بەروار07-07-2019
تایبەتمەندییەکی نوێ لە تێلەگرامەوە


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

کۆمپانیای تێلەگرام بەردەوامە لە نوێکردنەوەی بەرنامەکەیان و لەدوایین وەشانیشدا تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد.

بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، لەمەودوا بەکارهێنەرانی تێلەگرام دەتوانن لەزگەی جوڵاو (ستیکەر) بەکاربهێنن و بۆ هاوڕێکانیان بنێرن.

ئەم وەشانە نوێیەی تێلەگرام ژمارە 5.9 ـیە و لە رووی ئاسایش و پاراستنیشەوە بەهێزترکراوە.

بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەیە لەسەر سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەتوانن بەرنامەکەیان نوێبکەنەوە.



Animated GIF