شاڵاو كۆسرەت ڕەسول بۆ لە كاندیدبوون بۆ جێگری سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كشایەوە؟

7334 جار خوێندراوەتەوە کات11:26 بەروار07-07-2019
شاڵاو كۆسرەت ڕەسول بۆ لە كاندیدبوون بۆ جێگری سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كشایەوە؟

راچڵەکین

‎دوای ئەوەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەبوون كە بەهەڵبژاردن لە سەركردایەتی دەیباتەوەو دەبێتە جێگری سەرۆكی حكومەت، بەڵام لەدواساتەكاندا شاڵاو كۆسرەت ڕەسول لە كاندیدبوون كشایەوە.

‎بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەکین كە لە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی وەرگیراوە كۆسرەت ڕەسول بڕیاری داوە شاڵاو كۆسرەت ڕەسول بكشێتەوە و ڕایگەیاندووە كە پێویستە هەموومان بۆ یەكێتی بین و نەهێڵین درز دروست بێ لەنێوانمان.

‎ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی: كاك كۆسرەت لە كۆبوونەوەكە وتی بۆ من زۆر قوڕسە لەدوای ئەو هەموو ساڵ خەبات و قوربانیدانە ئێستا بڵێن كوڕەكەی كاك كۆسرەت بردیەوە و كوڕەكەی مام جەلال دۆڕاندی یان بە پێچەوانەوە.

‎دوای ئەم قسەیەی كۆسرەت ڕەسول، شاڵاو كۆسرەت ڕەسول لە كاندید بوون كشایەوە و ئەندامانی سەركردایەتی بەكۆسرەت ڕەسولیان وت كە تۆ وەك هەمیشە توانیوتە چەتری كۆكەرەوەی هەموومان 

پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە یەكێك بوو لە بەركەوتەكانی یەكێتی دوو كاندیدی هەبوو لە ئەنجومەنی سەركردایەتی، ئەوانیش شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و قوباد تاڵەبانی.

محەمەد وەتمان ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی تایبەت بە راچڵەكین-ی راگەیاند: "شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەرلە دەستپێكی پرۆسەی دەنگدان لەناو ئەنجومەنی سەركردایەتی لەبەرژەوەندی قوباد تاڵەبانی كشانەوەی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشكەشكردووە".

دوای ئەوەی رۆژی 6-7-2019 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوویەوە و ناوی بەربژێرانی یەكێتی بۆ كابینەی نۆ یەكلایی كردەوە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بە زۆرینەی دەنگ دەستنیشانكرا بۆ وەرگرتنی وەزارەت، بەڵام دەرباز كۆسرەت لەبەرژەوەندی د. دارا رەشید وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی رەتكردەوە.

سەرچاوەیەك بە راچڵەكینی راگەیاند: "بەركەوتەی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر تەنها یەك وەزارەت بوو كە بەر دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كەوتبوو، ئەویش لە پێناو ئەوەی كەسێكی تر لەو پارێزگایە پشكی یەكێتی لە كابینەی نۆیەم وەربگرێت كاندیدی بۆ وەرگرتنی وەزارەت رەتكردەوە بۆ د. دارا رەشید كە پزیشكێكی ناوداری شاری هەولێرەو بەڕێوەبەری گشتییە لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی".

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. دارا ره‌شید، كاندیدی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا سوپاسی ته‌واوی‌ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی و جێگری سكرتێری‌ گشتی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ده‌كات و ده‌ڵێت، سوپاسی تایبەت و بێشومارم بۆ كاك دەرباز كۆسرەت ڕەسول كە لە پۆستەكەی خۆی كشایەوەو دەرفەتی بەئێمە بەخشی و گیانی تەبایی و برایانەی زیندووكردە.