لە پەیوەندی خۆشەویستیدا ئەم خانمانە سەركەوتوو دەبن

1394 جار خوێندراوەتەوە کات06:30 بەروار09-07-2019
لە پەیوەندی خۆشەویستیدا ئەم خانمانە سەركەوتوو دەبن

ڕاچڵەكین-

لە پەیوەندی خۆشەویستیدا مەرج نیە هەموو كەسێك سەركەوتوو بێت، هەندێكجار ژن یان پیاو ناتوانێت بە تەواوەتی لە دەربڕینی هەستەكانی بۆ بەرامبەركەی زیرەكانە ڕەفتار بكات، لەم بابەتەدا بە تایبەتمەندی ئەو خانمانە ئاشنا دەبیت كە لە پەیوەندی خۆشەویستیدا سەركەوتوو دەبن.

1- ئەو خانمەی بە بێدەنگی خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت : پیاوان هەمیشە ئارەزوو دەكەن ئەو ئافرەتی دەچێتە ژیانیەوە گرنگی پێبدات و نرخی بزانێت ، بەڵام پێش هاوسەرگیری ئەو ئافرەتەی زیادە ڕەوی بكات لە دەربڕینی خۆشەویستی تەنها بۆ ئەوەی دڵی ئەو پیاوە بەدەست بهێنێت ئەوە سەركەوتوو نابێت ، بە مانایەكی دیكە ئەو ئافرەتەی ڕاقیە ئەوە پێش هاوسەرگیری دەتوانێت خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو پیاوە دەرببڕێت كە خۆشی دەوێت لەڕێی ئەوەی بەشەرمێكەوە تەماشای ئەو كەسە بكات كە خۆشی دەوێت و ڕێزی لێبگرێت و هەموو ڕۆژێك ئەو كەسە بێزار نەكات كە خۆشی دەوێت .

2- ئەو  خانمەی هەتا سنورێكی دیاریكراو هەست و سۆزی خۆی دەردەبڕێت :خانم  زیادە ڕەویكردن لە دەربڕینی هەست و سۆزدا وادەكات ئەو كەسەی خۆشت دەوێت لێت دوور بكەوێتەوە ، هەوڵبدە سنورێكت هەبێت بۆ دەربڕینی هەست و سۆزەكانت.

3- پیاوان لەو خانمانە دوور دەكەونەوە كە بەردەوام دەڵێن ( ماندوین یان بێزار و خەمبارین یان دوودڵین ) خانم هەوڵبدە هەمیشە بەهێز بیت و وەك كەسایەتی خۆت مامەڵە و ڕەفتار بكە و لەتەمسیل كردن دوور بكەورەوە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆشت دەوێت لێت دوور نەكەوێتەوە .

4- ئەو ئافرەتەی لەگەڵ مێردەكەی هەوڵبدات بۆ ئەوەی ژیانیان باشتر ببێت لەڕووی دارای و كۆمەڵایەتیەوە زۆر سەركەوتوو دەبێت لە ژیانی هاوبەشیدا .