به‌وێنه‌.. ژوان قه‌ره‌داغی ماڵئاوای له‌ NRT كرد

9763 جار خوێندراوەتەوە کات12:06 بەروار10-07-2019
به‌وێنه‌.. ژوان قه‌ره‌داغی ماڵئاوای له‌ NRT كرد

ڕاچڵه‌كین- 

خانمه‌ بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان و پێشكه‌شكار ژوان قه‌ره‌داغی له‌ڕێی پۆستێك له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ماڵئاوای له‌ NRTده‌كات.

ئه‌م خانمه‌ له‌پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" شانازی ده‌كه‌م به‌ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌م كه‌ناڵه‌ خۆشه‌ویسته‌وه‌ كردومه‌ و سوپاس بۆ هاوڕێ و هاوكاره‌ به‌ڕێزه‌كانم و له‌ داهاتودا هۆكاری وازهێنانم ڕاده‌گه‌یه‌نم"

ژوان بێژه‌ری هه‌واڵه‌ سیاسیه‌كان و پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "هێڵی سوور" بووه‌ و ماوه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی NRT كاری كردوه‌.