ئه‌گه‌ر گرفتی كه‌می ئاسنی خوێنت هه‌یه‌ ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ

1682 جار خوێندراوەتەوە کات12:16 بەروار10-07-2019
ئه‌گه‌ر گرفتی كه‌می ئاسنی خوێنت هه‌یه‌ ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆ

ڕاچڵه‌كین-

کەمخوێنی مامناوەندی ئاسن نەخۆشیەکی بەربڵاوەو بە نزیکەیی ٦١٠ ملێون کەس گیرۆدەی بوون لەسەرتاسەری جیھاندا کە دەکاتە ٨.٨٪‏ دانیشتوانی سەرزەوی ، بەگشتی لە ئافرەتاندا زیاترە بەراورد بە پیاوان بەجۆرێک بڕی ئاسنی مخزون لە ئافرەتاندا ٢.٥ گم و لە پیاواندا ٣.٥ گم ە له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هەرێم کریم احمد 
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە  ئه‌و خۆراكانه‌ باس ده‌كات كه‌ یارمه‌تی چاره‌سه‌ری گرفتی كه‌می ئاسنی خوێن ده‌ده‌ن.

 ئاسن بە بڕی جیاواز لە زۆربەی میوە و سەوزەکاندا ھەیە سەڕەرای ڤیتامینەکانی تر بەتایبەت ڤیتامین سی کەیاریدەی مژینی ئاسن دەدات لە ڕیخۆڵەکاندا.

ئەم ٧ میوەیەش سەرچاوەیەکی باشی مادەی ئاسنن:

١-خورما: 
میوەیەكی شیرینە و پڕە لەوزە و بەها خۆراكیەكان، هەر ٢٥٠ گم بڕی ٣ مگم ئاسنی تێدایە.

٢-قەیسی: 
بە وشك كراوی یان تەڕی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و كاربۆهایدرات و ڤیتامین ئەی سەرەڕای مادەی ئاسن و كانزاكانی تر.

٣- هەنجیر : 
دەتوانرێت بە تەڕێ یان وشكراوی بخورێت زۆر بەسودە بۆ كەمی ئاسن.

٤-مێوژ: 
دەوڵەمەندە بە گلوكۆز و ئاسن، هەر كوپێك مێوژ بڕی ١.٦ ملگم ئاسنی تێدایە.

٥- لەتكە تەماتە:
لە ئێستادا باوی نەماوە هەرچەند كارێكی ئاسانە دەكرێت لە ماڵاندا بكرێت، هەر كوپێك بڕی ٩.١ مگم ئاسنی تێدایە.

٦- قۆخ : 
بە وشكراوی بەسود ترە ،خواردنی ١٠٠ گم لە قۆخی وشكراو یان هەڵوژە لە ٩% پێویستی لەش بۆ ئاسن دابین دەكات.

٧-دەنكە هەنار : 
بەسودە بۆ زۆربەی نەخۆشیەكانی خۆێن و كەمی ئاسن، دەكرێت لەگەڵ زەڵاتە یان بە شەربەتی فرێش بخورێت .