نیشانه‌كانی هه‌بوونی به‌ردی زراو و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی

407 جار خوێندراوەتەوە کات12:21 بەروار10-07-2019
نیشانه‌كانی هه‌بوونی به‌ردی زراو و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی

 

ڕاچڵه‌كین-

 زراو توورەکەیەکی بچووکەو دەکەوێتە بەشی ڕاستی جەستەوە و لەتەنیشتەژێری جگەردایە، بەردی زراو بەهۆی ڕەقبوونی بەشێک لەو دەردراوە کیمیایانەی لەزراوەوە دەردەدرێن دروست دەبێت و دەبنە بەردی بچووک یاخود گەورە.

جۆرەکانی بەردی زراو : دووجۆری سەرەکی بەردی زراو هەن کە ئەمانەن

- cholesterol gallstone بەردی چەوری: 
باوترین جۆریەتی و بەهۆی بوونی چەوری زۆرەوە لەزراود دروست دەبێت.

- Pigment gallstone بەردی بۆیەیی : 
ئەمیان بەهۆی زۆربوونی دەردراوی bilirubin کە دەردەدرێت لەزراودا،و بەزۆری لای کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی جگەر و خوێن و هەوکردن هەیە.

نیشانەکان : 
بەشێوەیەکی باو بەردی زراو هیچ نیشانەیەکی نیە، بەڵام لەئەگەری داخرانی ڕێڕەوەی زراو و هەوکردنی دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لەبەشی ڕاستی جەستەداو لەژێر پەراسووەکانداو دەگوازرێتەوە بۆ بەشی سەرەوەی شان و پشت بەلای ڕاستدا.

نیشانە زۆر باوەکانیتری بەردی زراو ئەمانەن :ئازاری پشت لەنێوان شانەکان و پشتدا،ئازاری باڵی ڕاست، هێڵنجدان،ڕشانەوە، ئارەقکردنەوە، ناڕەحەتی و جێ بەخۆ نەگرتن.

دەستنیشانکردنی بوونی بەردی زراو:

( سۆنار - x- ray(ئەشیعە) - پشکنینی خوێن و بوونی هەوکردن، دەرکەوتنی نیشانەکانی زەردووی -بەڕێکەوت لەڕێگەی پشکنینی ترەوە، cholangiography ,HIDA SCAN، CTscan)

چارەسەرەکان :
بەردی زراو ئەگەر گەورە نەبێت و جۆگەی زراو دانەخات، بەگشتی کێشە دروست ناکات، بەڵام ئەگەر گەورە بێت و ئازار و داخران دروست بکات پێویستی بەچارەسەر هەیە.

چارەسەر بە نەشتەرگەری (cholecystectomy لەڕێگەی نەشتەرگەری کراوەوە ، Endoscopic retrograde cholangiopancreatolography لەڕێگەی نازۆر و ناوبینەوە )بەکارهێنانی دەرمانی ( Ursodeoxycholic acid ) بۆ توانەوەی بەشێک لەو بەردانەی لەچەوری دروست دەبن بەکاردێت.

ئا :شاخەوان ئیسماعیل
سەرچاوە :Medical news today _webmed