لەبارەی دەنگنەدان بەقوباد تاڵەبانی پارتی رونكردنەوە دەدات

17931 جار خوێندراوەتەوە کات03:33 بەروار10-07-2019
لەبارەی دەنگنەدان بەقوباد تاڵەبانی پارتی رونكردنەوە دەدات

 راچڵەكین: ئاوات خەیروڵڵا


پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، چەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكەیان دەنگی بەقوباد تاڵەبانی و بەشێك لەكاندیدەكانی یەكێتی نەداوە. 

پێشەوا هەورامی، پەرلەمانتاری پارتی بەراچڵەكین-ی راگەیاند، لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بەشێك لەپەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی دەنگی بەقوباد تاڵەبانی نەداوە. 

وتیشی، بەشی زۆرینەی فراكسیۆنەكەیان دەنگیان بە قوباد تاڵەبانی  كاندیدەكانی یەكێتی داوە. 

لەبارەی ئەوەی كە هۆكاری دەنگنەدانی ئەو پەرلەمانتارانەش پێشەوا هەورامی جەختی لەوەكردەوە، ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوەدەكەن وەكو تۆڵەی دەنگنەدانە بەنێچیرڤان بارزانی دورە لەراستیەوە  وبەڵكو ئەوە كاری پەرلەمانتارییە و بەئازادانە بڕیاریان داوە. 

جەختی لەوەشكردەوە، كە هیچ رێككەوتنێك بۆ دەنگنەدان بەقوباد تاڵەبانی لەنێو فراكسیۆنەكەی نەبووە. 

لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان قوباد تاڵەبانی متمانەی 73 پەرلەمانتار بەدەستهێنا و بەشێك لەپەرلەمانتارانی پارتی و گۆڕان دەنگیان بە تاڵەبانی نەدا لەكاتێكدا مەسرور بارزانی 88 دەنگی بەدەستهێنا ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە.