بە ڤیدیۆ: ئەنجێلا مێرکڵ بۆ سێهەم جار دەلەرزێت

245 جار خوێندراوەتەوە کات05:46 بەروار10-07-2019
بە ڤیدیۆ: ئەنجێلا مێرکڵ بۆ سێهەم جار دەلەرزێت

ڕاچڵەکین- 

ئەنجێلا مێرکڵی تەمەن ٦٤ ساڵ، راوێژکاری وڵاتی ئەڵمانیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە بۆ سێهەمین جار لە ماوەی مانگێکدا جەستەی دەلەرزێت و گومان لە باری تەندروستیی دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجێلا مێرکڵ لە میانەی پێشوازیکردن لە ئانتی رین، سەرۆک وەزیرانی فینلەندا، سەرجەم جەستەی کەوتە لەرزین بەڵام بە سەرکەوتویی بەردەوامی بە پێشوازییەکەی دا.

دەربارەی رووداوەکە، ئەنجێلا مێرکڵ جەختی لەوە کردەوە کە تەندروستی باشە و هەست بە نەخۆشی ناکات. جەختی لەوەش کردەوە کە متمانەی بە خۆیەتی بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی.

ئەم روداوە دەبێتە سێهام جار کە مێرکڵ توشی  لەرزین دەبێت لە ماوەی مانگێکدا، لە هەردوو بەرواری ١٨ و ٢٧ی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا مێڕکڵ جەستەی لەرزیوە. ئیدارەی مێرکڵ تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان دەربارەی دۆخی تەندروستی راوێژکاری ئەڵمانیا بڵاونەکردۆتەوە.

ئەنجێلا مێرکڵ لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لەو پۆستەدایە و تا ئێستا هیچ کێشەیەکی تەندروستی جدی نەبووە.