ڤیدیۆ: بۆجاری سێهەم مێركل توشی لەرزین بوو

27 جار خوێندراوەتەوە کات06:16 بەروار10-07-2019
ڤیدیۆ: بۆجاری سێهەم مێركل توشی لەرزین بوو

ڕاچڵەكین-

بۆجاری سێهەم و لە ماوەی كەمتر لە مانگێك خانمە ڕاوێژكاری ئەڵمانی "ئەنجێلا مێركل "توشی لەرزینێكی سەرسوڕهێنەر بوو لەمیانی میوانداریكردنی سەرۆك وەزیرانی فنلەندا لە بەرلین ی پایتخەتی ئەڵمانیا.

مێركل دوو جاری دیكە لە 18 و 27 ی مانگی شەشی ئەمساڵ  توشی لەرزین بوەوە و ئەم خانمە تەمەن 64 ساڵە لەكاتی ڕۆشتنیشدا زۆر پەلە دەكات بۆ ئەوەی حاڵەتەكەی پێوە دەرنەكەوێت.

مێركل ساڵی 2005 حارێكی دیكە لە مەراسیمی دانانی وەرزیری داد "كریستین لامبرخت" لە كۆشكی بیلفۆ لە بەرلین توشی هەمان حاڵەتی لەرزینی جەستەی بووە.

لە دوو جاری ڕابردودا مێركل گەرمای كردە بیانوی لەرزینەكەی و دوای تەواو بوونی كۆنگرەكە سێ پەرداخ ئاوی خواردەوە بەڵام ئەمڕۆ چوار شەممە پلەكانی گەرما لە ئەڵمانیا زۆر نزم بووە و هەتا ئێستاش هۆكاری خراپی باری تەندروستی ئاشكرا نەكردووە.