بەیڵ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

276 جار خوێندراوەتەوە کات07:50 بەروار10-07-2019
بەیڵ داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە



گارێس بەیڵی وێڵزی و یاریزانەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیی داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە جارێکی دیکە مانەوەی خۆی دوپاتکردەوە.

لە وەرزی رابردوو بەیڵ بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە بەیڵ روبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوەو هاندەران بەشێوازی جۆراوجۆر داوای دوورخستنەوەی ئەو یاریزانەیان کرد.

لەوبارەیەوە مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە لەگەڵ کارگێڕی ریاڵ مەدرید کۆبووەتەوەو مانەوەی بەیڵیان لە یانەکە یەکلایی کردووەتەوە.

هەروەها ئاماژەش بەوەدراوە ئەو یاریزانە چەندین ئۆفەری لە خولی چینەوە بەدەستگەیشتووە بەڵام لەپێناو مانەوە هەموویانی رەتکردووەتەوە.