بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و نەوت دەكرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

33 جار خوێندراوەتەوە کات09:32 بەروار11-07-2019
بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و نەوت دەكرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

راچڵەكین 


بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبێتەوە و لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و نەوت و نوێنەری عەبدولمەهدی بكرێت. 

بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكە كە بڕیارە كاتژمێر 11:00  ئەنجام بدرێت  لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە  بانگهێشتی وەزیرانی دارایی و نەوت و نوێنەری عادل عەبدولمەهدی دەكرێت.

هاوكات هەر لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات.